پەیامنێری INA: گۆڕەپانی تەحریر بەڕووی هاتوچۆی ئۆتۆمبێلدا کرایەوە

ناوخۆ
  • 30-07-2022, 20:14
  • +A -A

    بەغداد/ INA

    ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، گۆڕه‌پانی ته‌حریر بەرووی جموجۆڵی ئۆتۆمبێل کرایەوە ، دوای ئه‌وه‌ی پێش ده‌ستپێكردنی خۆپیشاندانه‌كان داخرابوو.
    لەو بارەیەوە په‌یامنێری ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی (INA) ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد جگە لە گۆرەپانی تەحریر پردی کۆماریش كرایه‌وه‌، به‌ڵام ته‌نها بەرووی پیادە ، ھەروەھا هێزێكی سوپاش له‌ گۆڕه‌پانی ته‌حریر و چوارڕێیانه‌كانی بە ئه‌مبولانسەوە جێگیركران.