عامری داوا لە چوارچێوەی هەماهەنگی و رەوتی سەدری دەکات رێگای ئارام و دانبەخۆداگرتن بگرنەبەر

سیاسی
  • 30-07-2022, 18:01
  • +A -A

    بەغداد/INA
     ئەمڕۆ شەممە"هادی عامری "سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح داوای لە هێزەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی و ڕەوتی سەدری کرد کە رێگای ئارام وھێمن بگرنەبەر.
     "عامری " لە بەیاننامەیەکدا کە بە ئاژانسی ھەواڵی عێراقی (INA ) گەیشتووە ڕایگەیاند: "بۆ ھەموو برایانی ئازیز، شەریکەکانی وڵات لە چوارچێوەی ھەماھەنگی و ڕەوتی سەدری، ھەروەھا ھەموو ئەو کەسانەی کە خەمی ژیانی عێراق و عێراقییەکانن, بانگهێشتی هەمووتان دەکەم کە رێگای ئارام دان بەخۆداگرتن و ھێمنی بگرنەبەر، و شێوازی گفتوگۆ و تێگەیشتنی بنیاتنەرانە بە باشتر بزانن بۆ ئەوەی زاڵبن بەسەر ناکۆکییەکاندا، کە دەتوانرێت بە هێمنی چارەسەری بدۆزنەوە . 
    وتیشی " هەموو ئەو شتانەی تا ئێستا روویانداوە لە سنووری پیادەکردنی دیموکراسیدایە، بەڵام گەلەکەمان بە ترس و وریاییەوە سەیری ئەوە دەکەن کە رەنگە دۆخی ئێستای فیتنەی لێبکەوێتەوە، و رەنگە دۆخەکە سەر بکێشی بۆ ئاژاوەگێڕی و خوێنڕشتنی لێبکەوێتەوە ، و بەم شێوەیە خواستی دوژمنانی عێراق بەدی بێت . 
     "عامیری " داوا لە هەموو ئەو کەسانە کرد کە پەیوەندییان بەم قەیرانەوە هەیە، دەست بکەن بە ئامادەکردنی چارەسەری ئاشتیانە کە لە سەر بنەمای لێکتێگەیشتنی یەکتر و ئیمتیازات و رێزگرتن لە دەستوور و یاسا جێبەجێ بکەن.