لە بەندەری ئوم قەسر دەست بەسەر 4 کۆنتێنەردا گیرا کە دەرمانی قاچاخ و کەل و پەلی بێ مۆڵەتی تێدابوو

ناوخۆ
  • 30-07-2022, 17:28
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ شەممە، دەستی دەروازە سنورییەکان ، دەستبەسەرداگرتنی ٤ کۆنتێنەری دەرمانی قاچاخ و بێ مۆڵەتی لە بەندەری ئوم قەسری باکووری ڕاگەیاند.
     ده‌ستەکە له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ گه‌یشتووه‌ته‌ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی (INA)، رایگه‌یاند، "به‌پێی زانیارییه‌كی دروست، كه‌ ده‌ست ده‌ستەی دەروازە سنوورییه‌كان کەوتبو به‌ پشتبه‌ستن به‌و پلانه‌ی داڕێژرابوو ‌ بۆ به‌دواداچوون له‌ دۆسیه‌ی ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان ، دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی دادوەری، لە بەڕێوەبەرایەتی بەندەری باکووری ئوم قەسر توانیان دەست بەسەر 4 کۆنتێنەردا بگرن کە دەرمانی جیاوازیان تێدابوو کە مەبەست لێی قاچاخ بوون.
     بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکرد،"کاغەزی مانیفێستەکانی ئەم کۆنتێنەرانە وەک کەلوپەلی رێگەپێدراوی ناوماڵیان تێدا دانرابوو، بەڵام وریایی پیاوانی دەروازە سنوورییەکان و لێکۆڵینەوەی بەرز ئەم پرۆسەیەی پووچەڵکردەوە
    ھەر لەبەیاننامەکەدا ھاتوە کە کارەکانی دەروازە سنوورییەکان بەردەوامە بۆ پاراستنی ژیانی هاوڵاتیان و رێگری لە کاری قاچاخچیەتی .