فەرماندەی گشتی سەرایە سەلام: جەماوەر بەهێزترە لە ستەمکاران

ناوخۆ
  • 30-07-2022, 13:49
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ شەممە"تەحسین حەمیداوی" فەرماندەی گشتی سەرایە سەلام ڕایگەیاند" جەماوەر لە ستەمکاران بەهێزترە.
     "حەمیداوی " لە تویتێکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA ) ، پشتڕاستی کردۆتەوە رایگەیاند کە "خوێنی خەڵک پاک و ئازیزە، جەماوەریش لە ستەمکاران بەهێزترە.
     تویتەکەی "حەمیداوی" هاوکاتە لەگەڵ ئەو خۆپیشاندانە جەماوەریەی کە ناوچەی سەوزی گرتەوە . 
    ھاوکات ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی تەندروستی لەراگەیەندراوێکدا برینداربونی 60 کەسی لە خۆپیشاندەران ڕاگەیاند، کە لە سێ نەخۆشخانەدا ، چارەسەرە وەردەگرن ، وەزارەت جەختیشی لەوە کردەوە کە دامەزراوە و کارمەندانی تەندروستی بەردەوام دەبن لە دابینکردنی ئەمبوڵانس و چارەسەرکردنی بریندارەکان.
    ھەروەک ئاماژە بەوە کراوە "تا ئێستا نەخۆشخانەکان لە بەغدا 60برینداری جیاوازیان وەرگرتوە، بەو پێیەی 25 لە بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی کەرامە کە زۆربەیان برینی سووک و مامناوەندیان ھەیە ، و 27 برینداری تریش گواستراو نەتەوە بۆ نەخۆشخانەی یارموك، کە برینی 6 لەوانە سەخت بوون و ھاوکات 8 بریندرای تری جیاوازیش گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شێخ زەید.
     ھەر لە راگەیەندراوەكەدا جەخت لەوە كراوەتەوە کە"وەزارەتی تەندروستی بەردەوامە لە هاوكاری و چارەسەركردنی برینداران و دابینكردنی هەموو رێكارێكی تەندروستی پێویست بۆیان.