وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماری بریندارەکانی خۆپیشاندانەکانی ئەمرۆی راگەیاند

ناوخۆ
  • 30-07-2022, 13:47
  • +A -A

    بەغداد/ INA 
    ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی تەندروستی برینداربونی 60 کەسی لە خۆپیشاندەران ڕاگەیاند، کە لە سێ نەخۆشخانەدا ، چارەسەرە وەردەگرن ، وەزارەت جەختیشی لەوە کردەوە کە دامەزراوە و کارمەندانی تەندروستی بەردەوام دەبن لە دابینکردنی ئەمبوڵانس و چارەسەرکردنی بریندارەکان.
     لە راگەیەندراوێکی وەزارەتەکەدا کە بە ئاژانسی ھەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، ئاماژە بەوە کراوە "تا ئێستا نەخۆشخانەکان لە بەغدا 60برینداری جیاوازیان وەرگرتوە، کە 25 لە بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی کەرامە کە زۆربەیان برینی سووک و مامناوەندیان ھەیە ، ھەروەھا 27 برینداری تریش گواستراو نەتەوە بۆ نەخۆشخانەی یارموك، کە برینی 6 لەوانە سەخت بوون و ھاوکات 8 بریندرای تری جیاوازیش گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شێخ زەید.
     ھەر لە راگەیەندراوەكەدا جەخت لەوە كراوەتەوە کە"وەزارەتی تەندروستی بەردەوامە لە هاوكاری و چارەسەركردنی برینداران و دابینكردنی هەموو رێكارێكی تەندروستی پێویست بۆیان.