سوپای لیبیا دەنگۆی چوڵانەوەی سوپای ڕەتكردەوە

جیهانی
  • 29-07-2022, 13:46
  • +A -A

    بەدواداچون - INA
     لیوا خالد مەحجوب، بەڕێوەبەری بەشی کاروباریباری لە سوپای نیشتمانی لیبیا، ئەوەی ڕەتکردەوە کە سەبارەت بە جوڵەی هێزە سەربازییەکانی سەر بە فەرماندەیی گشتی هێزە چەکدارەکان بەرەو هەندێک لە شارەکانی ناوچەی ڕۆژئاوا بڵاوکرایەوە.
     مەحجوب وتی، لەڕێگەی هەژمارەکەیەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "فەیسبووک"، "هیچ ڕاستییەک نییە لەوەی هەندێک پەیج لەڕێگەی سۆشیال میدیاوە دەیڵێن سەبارەت بە جوڵەی هەر هێزێکی سەر بە فەرماندەیی گشتی بەرەو ڕۆژئاوا" و هیچ هێزێکیش نەجووڵێت بەرەو ڕۆژئاوا، بە تایبەتی ناوچەی شوێرف یان ئەوانی تر.
     ڕوونیشی كردەوە، یەكە سەربازییەكان هیچ رێنماییەكیان بۆ دەرنەكردووە بۆ هیچ جۆرە ئۆپەراسیۆنێك، هەروەها ئەوەی بڵاودەكرێتەوە دەنگۆی بێ بنەمایە.
     سەرچاوە: ڕوسیا الیوم