سەید سەدر ئامۆژگاری ئاراستەی بانگوازان دەكات

سیاسی
  • 27-07-2022, 20:29
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    سەید موقتەدا سەدر سەرۆكی رەوتی سەدر ئەمڕۆ چوارشەممە، ئامۆژگاری ئاراستەی بانگخوازان و خۆشەویستانی ئەهلی بەیت و مانەوەی ڕێوڕەسمی حوسێنییە كرد.
    سەید سەدر لە تویتێكدا لە تۆڕی كۆمەلایەتی تویتەر كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بەدواداچوونی بۆ كردووە، رایگەیاند: شۆڕش لە هەمو جیهاندا چرایەك بو بۆ ئازادەكان و ئێستاش هەیە، خوێنیش بەسەر شمشێردا سەركەوتنی بەدەستهێناوە، بۆیە زۆرێك لە شۆڕشگێڕان وەك نمونە و مۆدێلێك بۆ ڕەتكردنەوەی درۆ و نادادپەروەری و گەندەڵی بە تێپەڕبونی كات وەریانگرتوە.
    ئاشكراشیكرد: میهرەبانترین قوتابخانە لەلایەن ئیمام حوسێنەوە سەرپەرشتی دەكرا، سڵاوی خوای لەسەر بێت، ئێمە تەنها خوێندكارین كە ئیلهامبەخشین، بە باڵاترین ماناكانی قوربانیدان و ڕزگاركردن و ڕەتكردنەوەی ستەم و زەلیلكردن بو.
    باسی لەوەشكردوە: گەورەیی بۆ خودای گەورە، كە بڵێسەیەكی لە دڵی شوێنكەوتوان و خۆشەویستانیدا چاندوە كە هەمیشە دەسوتێت و خۆشەویستییەك كە تا ڕۆژی قیامەت دەمێنێتەوە، ڕەنگە ئەم گڕی خۆشەویستیە خۆی لە شێوەی گریان و خەم و هاوشێوەكانیدا دەربخات..
    موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر داوای روبەڕوبونەوەی گەندەڵی و بەخۆداچونەوە و چاكسازی دەكات و رایگەیاند: گەندەڵی لە هەمو عێراقدا بڵاوبوەتەوە، پێویستیشە بانگخوازان سەرنجیان لەسەر گوێڕایەڵی خودا بێت و پەیڕەوی بنەما ئاینیەكان و پیاوچاكان بكەن.