ڕیاڵ مەدرید ھەوڵەکانی گەرانی بۆ هێرشبەرێکی جێگرەوە بۆ بنزیما دەستپێکردوە

وەرزش
  • 25-07-2022, 19:02
  • +A -A

    بەدواداچون - INA
     ئیدارەی یانەی ریاڵ مەدرید یەکلایی کردەوە لەسەر خستنەڕووی هێرشبەرێکی جێگرەوە بۆ "کەریم بنزیمای " ئەستێرەی بەناوبانگی تۆپی پێی فەرەنسی لە وەرزی نوێی 2022-2023.
     رادیۆی "کادینا سێر" ئیسپانی بڵاویکردەوە، ئیدارەی ریاڵ مەدرید دەستیکردووە بە هەنگاونان بۆ ئەوەی هێرشبەرێک دیاریبکات تا ببێتە جێگرەوە بۆ "کەریم بنزیمای " فەرەنسی، کە توانای تۆمارکردنی 12 گۆڵی هەبێت لە وەرزێکدا.
    ئاماژەی بەوەشکردووە" کارلۆ ئەنچیلۆتی" ئیتاڵی ، ڕاهێنەری ڕیاڵ، پێشنیاری خستنەڕووی هێرشبەرێکی وەک جێگرەوە بۆ بنزیما کردووە، بەڵام ئەو وادەبیبێت کە "هازاردی بەلجیکی" ناتوانێت جێگەی ئەستێرە فەرەنسییەکە لە شوێنی هێرشبەریدا بگرێتەوە.
     ھاوکات ڕۆژنامەیەکیش رایگەیاندوە کە بەو ئەنجامە گەیشتووە، کە لە ئێستادا هیچ ناوێکی دیاریکراو لەسەر مێزی ڕیاڵ مەدرید نییە، بۆ ئەوەی دەست بە دانوستان بکات بۆ وەرگرتنی ، بەڵام مەدرید گەڕانەکەی چڕتر کردۆتەوە بۆ ئەوەی یاریزانێک بخاتە ناو پێکھاتەکەی پێش ئەوەی دەرگای گواستنەوەی هاوینە دابخرێت.