دوو نیشانەی مەترسیدار کە لەوانەیە هۆشداری بدەن لە جەڵتەی مێشک

هەمەڕەنگ
  • 25-07-2022, 18:35
  • +A -A

    بەدواداچون - INA
    ئەمڕۆ دووشەممە "یارۆسلاڤ ئاشیخ مین" پزیشکی پسپۆڕی دڵ، لەروسیا پشتڕاستی کردەوە کە سەرئێشەی توند و بەرزی فشاری خوێن ڕەنگە ئاماژەیەك بێت بۆ نزیکبوونەوەی جەڵتەی دڵ یان جەڵتەی مێشک.
     ئەو پزیشکە راشیگەیاند کە "ڕەنگە پێش جەڵتەی مێشک سەرئێشەیەکی توندی لێ بکەوێتەوە، بۆیە لەم حاڵەتەدا دەبێت چاودێری ئاستی پەستانی خوێن بکرێت، ئەگەر لە 90/140 ملم زیاتر بێت، ئەوە ئاماژەیە بۆ حاڵەتێکی مەترسیدار.
     ئەو پسپۆڕە وتیشی بەزۆری سڕبوونی ماسولکەکانی دڵ و جەڵتەی مێشک تووشی جگەرەکێشان و ئەو کەسانە دەبن کە بەدەست کێشی زیادە و قەڵەوی و بەرزی فشاری خوێنەوە دەناڵێنن، رێنمایش دەدات کە وا چاودێری ئاستی كۆلیسترۆڵ لە خوێندا بكرێت، بۆ ئەوەی كێشە لە دڵ دروست نەبێت بەهۆی گیرانی خوێنبەرەكانەوە.
     ھەر بە وتەی ئەو پزیشک و پسپۆرە پێویستە ساڵانە پشکنینی پزیشکی بۆ بکرێت و چارەسەری پێویست وەربگیرێت، بە مەبەستی کەمکردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە سڕبوونی ماسولکەکانی دڵ و جەڵتەی مێشک.