تیک تۆک...دوو تایبەتمەندی نوێی زیادکرد کە جێگەی سەرنجی دایکان و باوکانن

هەمەڕەنگ
  • 25-07-2022, 16:56
  • +A -A

    بەدواداچون -INA
     دوای شەپۆلێکی گەورەی ڕەخنە و هۆشداری سەبارەت بە مەترسی بەشێک لە ناوەڕۆکەکەی بۆ منداڵانی بچووک، ئەپڵیکەیشنی "تیک تۆک" دوو تایبەتمەندی خستە بازاڕەوە کە ڕێگە بە دایکان و باوکان دەدات کۆنترۆڵی ئەکاونتی منداڵەکانیان بکەن.
     لەو روەشەوە تایبەتمەندی یەکەم دایکان و باوکان دەتوانن لیستێکی ڕەش دابنێن لە دەستەواژە و وشە و هاشتاگەکان بۆ منداڵانی نەگونجاو، لە کاتێکدا ئەوی دیکەیان ڕێگەیان پێدەدات رێگری لە لێشاوی ڤیدیۆکان بگرن بۆ کەمکردنەوەی ئەگەری دەرکەوتنی ناوەڕۆکی زیانبەخش.
     لەو بارەیەوە " محەمەد حارس " پسپۆڕی سۆشیال میدیا دەڵێت، ئەو دوو تایبەتمەندییە "لە وەڵامی ئەو ڕەخنانە ھات کە ڕێکخراوەکانی پاراستنی بەکاربەران لە ئەپڵیکەیشنی "تیک تۆک " گیراون بەهۆی دەرکەوتنی ناوەڕۆکی نەشیاو لەبەردەم هەرزەکاراندا" 
     ئەو پسپۆڕە دەشڵێت "هەنگاوی نوێ گرنگی خۆی بەدەستدەهێنێت بە ئاماژەدان بەو سیستەمەی کە "تیک تۆک " لەسەری دامەزراوە، کە بریتییە لە بە ئۆتۆماتیکیکردن بەبێ دەستێوەردانی بەکارهێنەر. 
     بۆیە هەمیشە لەسەر ئەم خاڵە ڕەخنەی لە ئەپەکەی " چینی " گیراوە، ھاوکات لە مانگی شوباتدا ڕێکخراوی بەکاربەری ئەوروپا سکاڵای لە یەکێتی ئەوروپا تۆمار کرد و ڕایگەیاند کە “تیک تۆک" نەیتوانیوە منداڵان و هەرزەکاران بپارێزێت لە بەرکەوتنی ڕیکلامە شاراوەکان و ناوەڕۆکی زیانبەخش. 
    لەبەرامبەردا “تیک تۆک” وەڵامی فشارەکانی دایەوە، کە لە ماوەی چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا زیاتر لە ١٠٢ ملیۆن ڤیدیۆی سڕیوەتەوە ، چونکە پێشێلی “ڕێنماییەکانی کۆمەڵگە”ی کردووە، ھەروەھا کۆمپانیاکە ئاماژەی بە پلانی نوێ کردووە بۆ چالاکی ئەکاونتی ساختە و پۆستی ساختە .
     ئەو پسپۆرە پێشبینیش دەکات ئەم هەنگاوە گرنگە متمانەی بەکارهێنەران بە بەرنامەکە زیاد بکات، و ڕەنگە ڕیزبەندییەکان لە نێوان بەرنامەکانی دیکەدا بەرز بکاتەوە کە کێبڕکێ بۆ خەڵک دەکەن، و بەم شێوەیە لە داهاتوودا قازانجەکانی زیاد بکات.
     "مەحمەد حارس " پێی وایە ئەو تایبەتمەندییە نوێیانەی کە "تیک تۆک" لەم دواییانەدا زیادی کردوە ، "ئاگادارییەکی باشتر لە خووەکانی دیجیتاڵی ئەرێنی پێکدەهێنن، هەروەک یارمەتیدەر دەبن بۆ پشتگیریکردنی خۆشگوزەرانی دیجیتاڵی.