چوارچێوەی هەماهەنگی مەحمەد شیاع سودانی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران کاندید کرد

سیاسی
  • 25-07-2022, 16:04
  • +A -A

    بەغداد/ INA

    ئەمڕۆ دووشەممە، چوارچێوەی هەماهەنگی کاندیدکردنی " محەمەد شیاع سودانی " بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران ڕاگەیاند.
     لە بەیاننامەیەکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، ئاماژەی بەوەدراوە کە ، "چوارچێوەی هەماهەنگی ئەمڕۆ دووشەممە، کۆبوونەوەیەکی بۆ هەڵبژاردنی کاندیدێک بۆ سەرۆک وەزیران ئەنجامدا. 
     ھەر لەبەیاننامەکەدا ھاتوە کە لە کەشێکی ئەرێنیدا، سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی بە کۆی دەنگ رێککەوتن لەسەر کاندیدکردنی "محەمەد شیاع سودانی" بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران.