كازمی بۆ پلاسخارت: عێراق سەبارەت بە هێرشەكەی ئەمدواییەی توركیا لەئەنجومەنی ئاسایش نزیك بوەتەوە

سیاسی
  • 25-07-2022, 15:27
  • +A -A

    بەغداد - INA
    مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران ئەمڕۆ دووشەممە دووپاتیكردەوە: عێراق بەردەوامە لە نزیكبوونەوە لە ئەنجومەنی ئاسایش سەبارەت بە هێرشەكانی ئەم دواییەی توركیا،و جینین پلاسخارت نوێنەری سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكانیش ڕایگەیاند: كە لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایش لەسەر هێرشەكە لێدوان دەدات.
    نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: ئەمڕۆ مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران پێشوازیكرد جینین پلاسخارت نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق، و ئاشكراشیكرد: لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆكرا لەبارەی هەماهەنگی نێوان عێراق و ئەركی نەتەوە یەكگرتووەكان لە ناوچە جیاجیاكان، بەتایبەتی سەبارەت بە هەنگاونان بۆ داخستنی دۆسیەی ئاوارەكان و پشتگیریكردنی ناوچە ئازادكراوەكان.
    كازمی تەئكیدیكردەوە: كە عێراق بەردەوامە لە نزیكبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەكگرتووەكان سەبارەت ئەو هێرشەكەی ئەم دواییەی توركیا كە بووە هۆی شەهیدبوونی ژمارەیەك هاوڵاتی بێتاوان لە پارێزگای دهۆك، داواشیكرد كە نەتەوەیەكگرتووەكان و كۆمەڵگای نێودەوڵەتی لەم بوارەدا گوێ لە تێڕوانینی عێراق بگرن، بەشێوەیەك كە سەروەریی عێراق لەسەر خاكەكەی زیاتر بكات و هاوڵاتیان بپارێزێت.
    لەبەرامبەردا پلاسخارت رایگەیاند: لە كۆبوونەوەیەكی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەكگرتووەكاندا لێدوان دەدات كە لەسەر ئەم بابەتە كە بڕیاری لەسەر دراوە.