ئاگر لە باڵاخانەیەکی بازرگانی ناوشاری بەغدا دەکەوێتەوە

ناوخۆ
  • 14-07-2022, 12:59
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    تیمەکانی بەرگری شارستانی ئەمڕۆ ڕۆژی پێنجشەممە توانیان
    ئاگرێک بکوژێننەوەو 9 کەسیش ڕزگاربکەن لەناوشاری بەغداد.
    بەیاننامەی بەرگری شارستانی کەکۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی تیمەکانی توانیویانە ئاگرێک بکوژێننەوە کە لە باڵاخانەیەکی بازرگانی پێنج قاتی کەوتبووەوە
    ،لەهەمانکاتیشدا 9 کەسیان لەوباڵاخانەیەدا ڕزگارکرد کە دەکەوێتە شەقامی سەعدون لەناو شاری بەغداد.
    ڕوونیشی کردەوە کە تیمەکانی
    کوژاندنەوە کەوتە حاڵەتی ئامادەباشیەوەوپەیژەکانی بەباڵاخانەکەدا بەرزکردەوە بۆ 
    کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە لە پەنجەرەکانیەوە .
    هەروەها وتی پاش ئەوە بەرگری شارستانی ئاگرەکەی کۆنتڕۆڵکرد هەستا بە لێکۆڵینەوە لە ئاگرکەوتنەوەکە وبانگکردنی شارەزای بەڵگەکانی تاوان بۆزانینی هۆکارەکانی ئاگرکەوتنەوەکە.