رووسیا به‌هێزترین مووشه‌كی ئه‌تۆمی تاقی ده‌كاته‌وه‌

جیهانی
  • 12-07-2022, 12:43
  • +A -A

    به‌دواداچوون ـ INA

    دیمتری رۆگۆزین سه‌رۆكی ده‌زگای ئاسمانی رووسی راگه‌یاند" مووشه‌كی بالیستی كیشوه‌ربڕ به‌ناوی " سارمات" ئاماده‌ ده‌كرێت بۆ تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی نوێ.

    هه‌روه‌ها وتی" به‌هێزترین مووشه‌كی ئه‌تۆمی كیشوه‌ربڕ له‌جیهان ئاماده‌ ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ر له‌نوێ تاقی بكرێته‌وه‌ بۆ دیاركردنی كۆتا قوناغی هێزه‌كه‌ی.

     له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ سه‌رۆكی رووسیا ڤلادیمیر پۆتین له‌رۆژی 21 حوزه‌یرانی رابردوو راگه‌یاند" مووشه‌كی سارمات له‌كۆتایی ئه‌م ساڵدا ده‌كه‌وێته‌ خزمه‌تی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی رووسیا. 

    هه‌روه‌ها هه‌ر له‌ماوه‌ی رابردوو سه‌رۆكی رووس كۆسمۆس رایگه‌یاند" ده‌زگای ئاسمانی رووسیا ده‌ستی كردووه‌ به‌دروستكردنی مووشه‌كی سارماتی كیشوه‌ربڕ و له‌كۆتای ئه‌م ساڵدا ده‌خرێته‌ خزمه‌تی هێزه‌ چه‌كداره‌كان. 

     سه‌رچاوه‌: ئاژانسه‌كان