بەغداد/ INA- ئەحمەد سمیسەم
دامەزراوەیەکی میسری ڕایگەیاند ، کە "کازم ئەلساهر" دوای 13 ساڵ لە پچراندنی بڕیاڕە کۆنسێرتێک لە میسر پێشكەش بكات.
لەوبارەیەوە دامەزراوەکە لە بەیاننامەیەکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ، وەریگرتوە ڕایگەیاندووە، کە "ئەستێرەی گۆرانی عێراقی و عەرەبی ، هونەرمەند "کازم ئەلساهر" لە مانگی ئابی داهاتوودا، کۆنسێرتێکی گشتی لە ناوچەی کەناری باکووری میسر پێشکەش دەکات"، ئاماژەی بەوەدا کە "ئەم کۆنسێرتە دوای دابرانیەتی لە سازدانی کۆنسێرت لە میسر بۆ ماوەی 13 ساڵ .
ھاوکات بڵاو بونەوەی ئەم هەواڵە لە سۆشیال میدیا پێشوازی زۆری لێکرا لەلایەن بینەرانی عەرەبی "ساھر " بەگشتی و میسرییەکان بە تایبەت دوای پشتڕاستکردنەوەی بڵاوبوونەوەی هەواڵەکە لە پەیجی فەرمی "ئەلساھر" .
ھاوکات ئامادەبووان پێشوازییان لە هاتنی "ئەلساهر " کرد بۆ میسر دوای ئەم دابڕانە درێژخایەنە، بەو هیوایەی ئامادەبوونی تەنیا لە یەک کۆنسێرتدا سنووردار نەکرێت.
ھەروەک باس لەوەش کراوە کە ئەلساهر دوایین کۆنسێرتی خۆی لە میسر لە هاوینی ٢٠٠٩ لە قاهیرەی پایتەخت پێشکەش کردووە
بەوێنە: زریانێكی خۆڵبارین ئاسمانی بەغدای داپۆشیوە