لە ماوەی ٧ مانگدا زێر نزمترین ئاستی خۆی لە دابەزین تۆمارکرد

هەمەڕەنگ
  • 6-07-2022, 18:14
  • +A -A

    بەدواداچون/ INA 

    لە دوێنێوە نرخی زێڕ لە جیهاندا بەردەوامە لە دابەزینی خۆی، کەلە کۆتایی مامەڵەکانیدا بە ڕێژەی 2.6%ی بەهاکەی لەدەستدا، لە کاتێکدا پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دابەزینێکی دیکەی تۆمارکرد.
     ئەمڕۆ سەرەتا زێڕ دەستی بە بەرزبوونەوە کرد پێش ئەوەی ڕەوتەکە پێچەوانە بکاتەوە و بەردەوام بێت لە دابەزین بۆ ئاستی 1762.34 بۆ هەر ئۆنسێک، 0.13%ی بەهاکەی لەدەستدا، لە کاتێکدا گرێبەستەکانی ئایندەی زێڕ 1760.75 دۆلاری بۆ هەر ئۆنسێک تۆمارکردووە، هەروەک 0.18% دابەزیوە، بەمەش زێڕ گەیشتە نزمترین ئاستی لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی 2021ی ساڵی رابردووەوە .