ئۆکرانیا تێچووی ئاوەدانکردنەوەکە بە ٧٥٠ ملیار دۆلار مەزەندە دەکات

جیهانی
  • 4-07-2022, 17:54
  • +A -A

    بەدواداچون/ INA
    ئەمرۆ دووشەممە "دێنیس شمیھال " سەرۆک وەزیرانی ئۆکرانیا پێشبینی کرد کە تێچووی ئاوەدانکردنەوەی ئۆکرانیا بگاتە ٧٥٠ ملیار دۆلار و جەختیشی لە بەکارهێنانی سەروەت و سامانە دەستبەسەرداگیراوەکانی ڕووسیا کردۆتەوە بۆ پارەی بوژانەوەی ئەو ووڵاتە.
    سەرۆک وەزیرانی ئۆکرانیا لە میانی کۆنفرانسی بوژانەوەی ئۆکرانیا کە لە باشووری سویسرا بەڕێوەچوو ووتی" تێچووی ئاوەدانکردنەوەی ئۆکرانیا بە ٧٥٠ ملیار دۆلار مەزەندە دەکرێت ، ئێمە پێمان وایە سەرچاوەی سەرەکی بوژانەوە دەبێت بەکار ھێنانی سەروەت و سامانی دەست بەسەر داگیراوی ڕووسیا و نوخبەی دەوڵەمەندی ڕووسیا بێت. 
     ھاوکات بەڵگەنامەیەک دەریخستووە کە بانکی وەبەرهێنانی ئەوروپا کە سەرچاوەی قەرزدانی یەکێتی ئەوروپایە، پێشنیاری پێکهاتەیەکی دارایی دەکات کە پێشتر لە ماوەی پەتای "کۆڤید-١٩"دا بەکارهاتووە بۆ یارمەتیدانی ئاوەدانکردنەوەی ئۆکرانیا، بە وەبەرهێنانی بڕی ١٠٠ ملیار یۆرۆ کە دەکاتە ( ١٠٤.٣ ) ملیار دۆلار.