وەزارەتی تەندروستی چوارهۆکار بۆ بڵاوبوونەوەی کوڕۆنا دیاریدەکات

ناوخۆ
  • 4-07-2022, 15:30
  • +A -A

    بەغداد / INA وسام مەلا
    وەزارەتی تەندروستی ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە چوارهۆکاری دیاریکرد بۆ بەرزبوونەوەی تووشبوانی کۆڕۆنا.
    وتەبێژی فەڕمی وەزارەت سیف بدر لە وتەیەکیدا لە ۆڕک شوپێکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ئامادەی بوو وتی بەرزبوونەوەی تووشبوون بەکۆڕۆنا لەبەر کەمتەرخەمی هاووڵاتیان  پابەندنەبوونیان بووە و جگەلەوەش هاووڵاتیان کەمتر ڤاکسین وەردەگرن.
    وتیشی کۆبوونەوەی ئەمڕۆ لەگەڵ دەزگاکانی ڕاگەیاندندا لەپێناو پاڵپشتکردنی وەزارەت بوو بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتاکە.
    لەلایەن خۆیەوە بەڕێوەبەری خۆپارێزی وەزارەت فراس موسەوی وتی کە ڤاکسینەکانی عێڕاق کە کاری پێدەکرێت کە لە تەندروستی جیهانیەوە بڕیاری لەسەردراوە هاووڵاتیان لە دوازدە نەخۆشی دەپارێزێت.
    وتیشی کە بەرنامەی خۆپارێزی بەردەوامە لەبەر قەیرانەکان ڕانەگیراوە و ئاماژەشی کرد بەوەی کە عێڕاق ئێستا خراوەتە لیستی ئەودەوڵەتانەی کە ئیفلیجی منداڵ وسوورێژەیان تیادانیە.