عێڕاق بەتەمایە 24 فڕۆکە بخاتەوە ئیش

ئەمنی
  • 4-07-2022, 14:59
  • +A -A

     بەغداد / INA فاتمە ڕەحمە
    فەرماندەی هێزی ئاسمانی ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند کە کاردەکات بۆ چاککردنەوەی 24 فڕۆکە وگێڕانەوەی بۆ کارکردن لەماوەی دووساڵدا.
    فەرماندەی هێزی ئاسمانی فەریق ڕوکن شهاب جاهد لە لێدوانێکدابۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕایگەیاند کە 24 فڕۆکەی جۆری T50 وکۆری هەن 
    لەنەوەی چوارەم کە نزیکن لە نەوەی پێنجەم کەلەجیهاندا دروستدەکرێت.
    وتیشی کە فەرماندەیی هێزی ئاسمانی ئەم فڕۆکانە دەگێڕێتەوە خزمەت چونکە تەکنیکێکی باڵایان هەیە.
    وتیشی بەپێی پلانی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان مستەفا کازمی و وەزیری بەرگری وسوپاسالار توانرا ئەم فڕۆکانە لەماوەیەکی کورتدا بگەڕێنرێنەوە خزمەتکردن.
    هەروەها ڕوونیکردەوە کە بەندی یەکەمی پلانەکە سەرکەوتنی بەدەستهێنا کەگێڕانەوەی 3 فڕۆکە بوو ، قەولیشە 8 فڕۆکە لەم ساڵدا کاریان پێبکرێت جگەلە8 فڕۆکەی دی لەساڵی داهاتوو  و8 ی دیکەش لەساڵی 2024 کاریان پێدەکرێت، کەبەهەموویانەوەدەبنە 24 فڕۆکە.