ڕاوێژکاری کازمی : بەشێک لە زەوی سەربازگەی ڕەشید دانراوە بۆ دروستکردنی کۆمەڵگەیەکی پزیشکی دووەم

ناوخۆ
  • 4-07-2022, 14:30
  • +A -A

    بەغداد / INAمحمد تاڵبی
    ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران سەباح عبداللتیف ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند کە کاردەکەن بۆ نۆژەنکردنەوەی گۆڕەپانی نسور لەبەغداد و بەشێک لەسەربازگەی ڕەشیدیش دیاریکراوە بۆ بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی دیکەی پزیشکی.
    هەروەها عبدللتیف بە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وت کە کارکردن بەردەوامە لە نۆژەنکردنەوەی مینۆمینتەکانی بەغداد وئەوشوێنانەی کە لەیاداشتی عێڕاقیەکاندان وەک گۆڕەپانی الامە و چێشتخانەی تورکی.
    وتیشی کەپڕۆژەیەکی دیکەش هەیە بۆ ئەوەی کە سەربازگەی ڕەشید بکرێتە باغچەیەکی گشتی وناوچەیەکی سەوز لەشاری بەغداد بۆهاووڵاتیان.
    وتیشی بەردەوامین لە لابردنی خلووخاشاک کەکومپانیایەک ئەنجامی دەدات.
    وتیشی کە بەشێک لەزەوی سەربازگەی ڕەشید نەخۆشخانەیەکی لێ دروست دەکرێت کە هەزار قەڕەوێڵە دەگرێتە خۆ ، ڕوونیشی کردەوەکە حکومەت ئێستا کاردەکات بۆ دابینکردنی خزمەتگوزاری بۆ پڕۆژەی خانووەکەم کە 550 هەزار یەکە لەخۆدەگرێت .