وەزارەتی بازرگانی : ئاردی بەشەخۆراکی مانگانە باشترینە وبەشی ئەمساڵمان دەکات

ناوخۆ
  • 4-07-2022, 14:22
  • +A -A

    بەغداد/ INAمحمد تاڵبی
    وەزارەتی بازڕگانی ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند کە کۆگەکراوی ئارد بەشی هووڵاتیان دەکات تاکو کۆتایی ساڵ ، ڕاشیگەیاند کە پلانێکی ستڕاتیژی لەئارادایە کەپاش دابینکردنی نەختینە جێبەجێدەکرێت.
    وتەبێژی وەزارەت محمدحنون بەئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە وەزارەتی بازرگانی پابەندەبەدابینکردنی بەشەخۆراکی مانگانە و ئاماژەشی بەوەکرد کە بەشەخۆراکی هاووڵاتیان لەباشترین جۆرەکانی ئاردە و تاکو کۆتایی ساڵ بەش دەکات.
    هەروەها وتی کە وەزارەت لەهەوڵدایە کە ئاردی سفر دابین بکات بەهەماهەنگی لەگەڵ کەرتی تایبەت ، وتیشی بەرزبوونەوەی نرخەکان مەسەلەیەکی ئاساییە بەڵام نرخەکان لەبازاڕی عێڕاقیدا هەرزانترن.
    هەروەها وتی زۆربەی هاووڵاتیان بەشی خۆیان لەئاردەکە وەرناگرن ئەمەش وادەکات ئەوئاردە بچێتە بازاڕەکانەوە بۆیە داوای لەهاووڵاتیان کرد کە بەشی خۆیان لەو ئاردە وەربگرن و ماوەی 50 ڕۆژیشی دیاریکردووە تاکو لەبریکارەکان بەشی خۆیان وەربگرن ڕێژەی 20٪ ی بەشەکان بە بریکارەکان دەدرێن تاکو هاوسەنگیەک دروست ببێت.
    ڕوونیشی کردەوە کە وەزارەتی دارایی بەڵێنیداوە کە 200 ملیۆن خەرج بکات بۆ کڕینی ئارد لەم هەفتەیەدا ، هیواشی خواست کە بڕی پێویست بۆ مانگی کانونی یەکەم وسێ مانگی ساڵی نوێ دابینکراوە بەپێی یاسای ئاسایشی خۆراک.