سەرۆک کۆمار جەختدەکاتەوە سەر گرنگی پتەوکردنی پەیوەندیەکانی نێوان عێڕاق وژاپۆن

سیاسی
  • 4-07-2022, 14:17
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    سەرۆک کۆمار بەرهەم ساڵح ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە جەختیکردەوەلە پتەوکردنەوەی پەیوەندیەکانی نێوان عێڕاق و ژاپۆن.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک کۆمار لەبەیاننامەیەکدا  کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقیە کەوت وتی سەرۆک ساڵح لەکۆشکی سەلام لەبەغدا پێشوازیکرد لە باڵیۆزی ژاپۆن لە عێڕاق سوزوکی کوتارو.
    سەرۆک ساڵح لەدیدارەکەدا
    باسی لەگرنگی پتەوکردنی پەیوەندیەکانی نێوان عێڕاق وژاپۆن کردەوە لەهەمووبوارەکاندا، هەروەها سوودوەرگرتن لە شارەزایی ژاپۆن لەپڕۆسەکانی ئاوەدانکردنەوە، دەسخۆشیشی کرد لەهەڵوێستەکانی ژاپۆن لەیارمەتیدانی عێڕاق لەبوارە ئابووری و مرۆییەکاندا