تەندروستی: زیاتر لە 500 حاڵەتی تەنگەنەفەسی بەهۆی خۆڵبارینەوە تۆماركراوە

ناوخۆ
  • 4-07-2022, 10:55
  • +A -A

    بەغداد - INA
    وەزارەتی تەندروستی ئەمڕۆ دووشەممە، رایگەیاند: بەهۆی ئەو شەپۆلە خۆڵبارینەی لە شەوی یەكشەممەوە وڵاتی گرتوەتەوە  500 حاڵەتی تەنگەنەفەسی لە نەخۆشخانەكان تۆماركراوە.
    وتەبێژی وەزارەت سەیف بەدر لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: ژمارەی حاڵەتەكانی تەنگەنەفەسی لە هەموو پارێزگاكان بەهۆی شەپۆلی خۆڵبارینەوە گەیشتووەتە زیاتر لە 500 حاڵەت.
    وتیشی: دوای وەرگرتنی چارەسەری پێویست هەموو حاڵەتەكان بارودۆخیان باشتربووە، و تەئكیدیشیكردەوە: كە هیچ حاڵەتێكی گیانلەدەستدان بە تەنگەنەفەسی تۆمارنەكراوە.