كەشوهەوای عێراق ... لە سبەینێوە زیادبونی شەپۆلی خۆڵبارین دەستپێدەكات

ناوخۆ
  • 4-07-2022, 10:47
  • +A -A

    بەغداد -  INA
    دەستەی كەشناسی ئەمڕۆ دووشەممە، رەوشی كەش و هەوای عێراقی بۆ ڕۆژانی داهاتوو راگەیاند، و هەروەك پێشبینی دەكات لە سبەینێوە زیادبونی شەپۆلی خۆڵبارین دەستپێبكات.
    دەستەكە لە بەیاننامەیەكیدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: كەش و هەوای وڵات بۆ ڕۆژی سێشەممە لە ناوچەی ناوەڕاست تەندروست دەبێت و دوانیوەڕۆ بەشەكانی ڕۆژئاوا دەگۆڕدرێت بۆ تۆز و لە كاتێكدا كەش و هەوای ناوچەی باكوور تەندروست دەبێت، هەروەها كەش و هەوای ناوچەی باشوور تەندروست دەبێت، لە دوانیوەڕۆدا گەری دروست بوونی گەردەلوولی خۆڵ دەكرێت، پلەكانی گەرما لە بەشی ناوەڕاست و باكوور ناگۆڕێت، لە كاتێكدا لە بەشی باشووری وڵات ڕۆژی پێشوو نزیكدەبێتەوە.
    ئاشكراشیكرد: كەش و هەوای رۆژی چوارشەمە لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور بە خۆڵی سووك لە بەشە ڕۆژئاواییەكانی تەندروست دەبێت، لە كاتێكدا كەش و هەوای ناوچەی باكوور تەندروست دەبێت و پلەی گەرمیش نزیك دەبێتەوە لە ڕۆژی ڕابردوو لە سەرتاسەری وڵات.
    هاكات ئاماژەی بۆ ئەوەكرد: كە كەش و هەوای ڕۆژی پێنجشەممە لە ناوچەی ناوەڕاست تەندروست دەبێت بە خۆڵی سووك كە لە بەشی باكوور و ڕۆژئاوادا دەگۆڕدرێت بە خۆڵ و تۆز لە پاش نیوەڕۆدا ، لە كاتێكدا كە كەش و هەوای ناچوەی باشوور تەندروست دەبێت لەگەڵ خۆڵی سووك و وردە وردە بەرەو باشتربوون دەچێت، پلەكانی گەرما نزیك دەبێتەوە لە ڕۆژی ڕابردوو لە سەرتاسەری وڵاتدا.
    دەستەی كەشناسی راشیگەیاند: كەش و هەوای وڵات بۆ ڕۆژی هەینی داهاتوو لە ناوچەی ناوەڕاست تەندروست دەبێت بە خۆڵی سووك كە لە دوانیوەڕۆدا دەگۆڕدرێت بۆ تۆز لە بەشە باكوورەكەی، لە كاتێكدا كە كەش و هەوای ناوچەی باكوور تەندروست دەبێت بە خۆڵی سووك لە دوانیوەڕۆدا بۆ خۆڵبارین لە بەشەكانی باشوور.
    كەش و هەوای هەرێمی باشوور بە تۆزی سووك تەندروست دەبێت و پلەی گەرمیش لە ناوچەی ناوەڕاستدا كەم دەبێتەوە و نزیك دەبێتەوە لە ڕۆژی ڕابردوو لە ناوچەكانی باكوور و باشووری وڵات.