وەزیری كارەبا: پێویستمان بە 35 هەزار میگاوات هەیە بۆ ئەوەی كارەبای 24 كاتژمێری ببەخشینە هاوڵاتیان

ناوخۆ
  • 3-07-2022, 21:26
  • +A -A

     بەغداد - INA

    عادل كەریم وەزیری كارەبا ئەمڕۆ یەكشەممە، پێویستی بە 35 هەزار مێگاوات كارەبای دووپاتكردەوە بۆ ئەوەی هاوڵاتیان بە 24 كاتژمێری كارەبایان هەبێت، و هاوكات ڕۆژی دەستپێكردنی قۆناغی دووەمی پڕۆژەی وزەی پاكی دیاریكرد.
    كەریم لەلێدوانێكیدا بۆ كەناڵی عێراقیەی هەواڵی كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی لێیوەرگرتووە، رایگەیاند: وێستگەی میسان زیادەی نوێ دەخاتە سەر سیستمی نیشتمانی، و وتیشی: سوودمەندترینی ئەم وێستگەیە پارێزگای میسانە.
    رونیشیكردەوە: ئەم وێستگەیە هەنگاوێكی چۆنیەتیە بۆ بەكارهێنانی غازی ناوخۆیی،و وتیشی: دروستنەكردنی پاڵاوگەی نەوت كاریگەری لەسەر دابینكردنی غاز لە وێستگەی كارەبادا هەبووە.
    راشیگەیاند: هەماهەنگی بەردەوام هەیە لەگەڵ وەزارەتی نەوت بۆ دابینكردنی سووتەمەنی بۆ وێستگەكانی كارەبا، وتیشی: گرێبەست لەگەڵا كۆمپانیای تۆتاڵا كراوە گازێكی زیاترمان پێدەبەخشێت.
    تەئكیدیشیكردەوە: نزیكبوینەتەوە لە كردنەوەی وێستگەی عوكاز بە وزەی 250 میگاوات، وتیشی: ئەم وێستگەیە ماوەیەك پێش ئێستا دامەزراوە و لەلایەن داعشەوە تێكشكێندراوە، بەڵام چاككراوەتەوە.
    راشیگەیاند: ئەگەری ئەوە نیە لە داهاتوویەكی نزیكدا بتوانین غازی خۆماڵی دابین بكەین بۆ وێستگەكان، ئێمە لە ماوەی پێنج ساڵی داهاتوودا پێویستە غاز هاوردە بكەین.
    وتیشی: پێویستمان بە 35 هەزار مێگاواتە بۆ ئەوەی هاوڵاتیان بە 24 كاتژمێریی كارەبایان پێببەخشین، رونیشیكردەوە: كێشەمان هەیە لە دابینكردنی غازی سروشتی بۆ كارەبا و تا ئێستاش بەردەوامە.
    كەریم راشیگەیاند: وەك قۆناغی یەكەم، وەزارەت 7500 میگاوات لە بەرهەمهێنانی وزەی پاك لەلایەن كۆمپانیا نێودەوڵەتییەكانەوە واژۆی كردووە كە بەسەر عێراقدا دابەشكراون، وتیشی: كار بۆ دابینكردنی زەوی بۆ قۆناغی دووەم بەڕێوەدەچێت كە ساڵی داهاتوو دەست پێدەكات.