سەید سەدر بڕیاریدا بە پێكهێنانی لیژنەیەك بۆ چاودێریكردنی ڕێكخستنی نوێژی هەینی لە بەغداد

ناوخۆ
  • 3-07-2022, 20:03
  • +A -A

    بەغداد - INA
    رابەری رەوتی سەدر سەید موقتەدا سەدر ئەمڕۆ یەكشەممە، لیژنەیەكی پێكهێنا بۆ چاودێریكردنی ڕێكخستنی نوێژی هەینی كە بڕیارە لە مەدینە سەدر بەڕێوەبچێت.
    نوسینگەی تایبەتی سەید سەدر لە بەڵگە نامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: لەسەر راسپاردەی سەماحەتی فەرماندە سەید موقتەدا سەدر، لیژنەیەك بۆ چاودێریكردنی ڕێكخستنی نوێژی هەینی یەكگرتوو پێكهێنرا كە لە بەغداد - مەدینە سەدر ئەنجام بدرێت.