هەلبژاردەی سەوڵ لێدان لە ئیتاڵیا كەمپ دەكات وەك ئامادەكارییەك بۆ پاڵەوانێتی جیهانی

وەرزش
  • 3-07-2022, 17:29
  • +A -A

    بەغدا - INA- حسێن عەمار
    سەرۆكی فیدراسیۆنی سەوڵ لێدانی ناوەندی عێراق عەبدولسەلام خەڵەف، دووپاتی كردەوە كە هەڵبژاردەی نیشتمانیمان بۆ ئامادەكاری ئێستا لە دەریاچەی دوكان لە شاری سلێمانی مەشق و راهێنان دەكات، وەك ئامادەكارییەك بۆ بەشداریكردن لە پاڵەوانێتییەكانی جیهان كە لە كۆماری چیك بەرێوەدەچێت و بۆ ئەو ماوەیەی لە هەژدە تا بیست و پێنجی مانگی ئەیلولی داهاتوو بەردەوام دەبێت.
    خەلەف لە بەیاننامەیەكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) رایگەیاند : دوای كۆتاییهاتنی ئەم كەمپە و پێش دەستپێكردنی پاڵەوانێتی جیهانی، هەڵبژاردەی نیشتمانی دەچێتە نێو كەمپی دووەمی مەشق و راهێنان كە لە شاری میلانۆی ئیتاڵیا بەڕێوەدەچێت و بۆ ماوەی مانگێكی تەواو.
    خەلەف ئاماژەی بەوەشكرد : تیپەكە پێنج یاریزان لەخۆدەگرێت كە سێ یاریزانیان هەڵدەبژێردرێن بۆ بەشداریكردن لە پێشبڕكێی تاكەكەسی سووك و دووانە قورسەكان، ئەو راهێنەرە تونسییەش، شوكری بن میلاد، كە لە سەرەتای ئەم یارییەدا لەلایەن فیدراسیۆن و لیژنەی ئۆڵۆمپیەوە گرێبەستی لەگەڵدا كراوە لەسەرەتای ئەم ساڵە، سەرپەرشتی ڕاهێنانی تیمەكە دەكات.
    خەلەف وتیشی: هیوادارین سوود لەم كەمپە ببینین كە لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا كۆتایی دێت، دواتر بگەڕێینەوە بۆ بەغدا بۆ تەواوكردنی تایبەتمەندیەكانی چوونە ناو ئیتاڵیا و بەشداریكردن لە كەمپی مەشق و راهێنانەكان.
    خەلەف ئاماژەی بەوەدا : كە تیپەكە دوای بەشداریكردن لە پاڵەوانێتی جیهانی، ئامادەكاری دەكات بۆ بەشداریكردن لە پاڵەوانێتی ئاسیا كە مانگی نۆڤەمبەری داهاتوو لە تایلەند بەڕێوەدەچێت.