دەستپێكردنەوەی گەشتەكانی فەڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا

ناوخۆ
  • 3-07-2022, 13:54
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە بەڕێوەبەرایەتی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا دەستپێكردنەوەی گەشتەكانی هێڵی ئاسمانی بۆ ئاسایی خۆی راگەیاند.
    ئیدارەی فڕۆكەخانەكە لە راگەیندراوێكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، رایگەیاندووە، "ئیدارەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا ئاگاداری سەرجەم سەرنشینە وخاوەن كۆمپانییەكانی گەیاندن و هێڵە ئاسمانییەكانی كە لە فڕۆكەخانەكە كاردەكەن روون بكاتەوە سەبارەت بە گەڕانەوەی هاتوچۆی ئاسمانی لە فڕۆكەخانەكە بە خشتەی ئاسایی گەشتەكان.
    وە ئاماژەی بەوەشكردووە، "مەودای بینین تا ٦٠٠ مەتر بووە، دوای ئەوەی بەیانی ئەمڕۆ وەستا بەهۆی خراپی كەشوهەوا كە كاریگەری لەسەر هاتوچۆی ئاسمانی لە فڕۆكەخانەكە هەبووە."