کازمی: پێشکەوتنی جۆری لە وێسگەی میسان پشتبەستن بە گازی هاوردە کەمدەکاتەوە

سیاسی
  • 3-07-2022, 11:06
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    سەرۆک وەزیران مستەفا کازمی ئەمڕۆ ڕۆژی یەکشەممە جەختی لەوەکردەوە کە پێشڤەچوونی جۆری لە وێسگەی میسان پشتبەست بە گازی هاوردە کەمتر دەکاتەوە.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی کازمی لەبەیاننامەیەکدا کە کۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی کە سەرۆک وەزیران مستەفا کازمی ئەمڕۆ ڕۆژی  یەکشەممە وێسگەی بەرهەمهێنانی کارەبای بە توانای 750 مێگاوات لە پارێزگای میسان کردەوە.
    کازمی وتی ئەم وێسگەیە دەبێتە پێشڤەچوونێکی جۆری بۆ دروستکردنی وزەی کارەبایی لەهەموو پارێزگاکانماندا بەتایبەتی پارێزگای میسان.
    وتیشی کە ئەم پێشڤەچوونە دەبێتە هاریکار بۆپشتبەستنی کەمتر بە گازی هاوردە.
    شایانی باسە کە وێسگەی میسان کە ڕۆڵی پێکهاتەیی هەیە لەدابینکردنی کارەبا، 750 مێگاوات دەخاتە سەر تۆڕی کارەبای نیشتیمانی لەکاتی کارکردندا، کە 500 لەو وزەیە لەخولی سادەدایە و 250 ش لە خولی پێکهاتەییدایە، لەهەمان کاتیشدا تەکنیکی هاوچەرخ لەوێسگەکەدا بەکاردەهێنرێت کە یاوەری ژینگەیە ، هەروەها ئەم وێسگەیە لەهەردووکێڵگەی حەلفایە وبازرگانەوە گازی سروشتیان بۆ دابیندەکرێت وشوێنەکەشی لەباشووری ناحیەی کەحلایە کەدەکەوێتە باشووری شاری عیماڕە لەپارێزگای میسان.