پارتی: دانووستانەکانیان لەگەڵ لایەنەکانی دیکە دوای کۆتاییهاتنی پشووی جەژنی قوربان دەست پێ دەکات

سیاسی
  • 2-07-2022, 22:42
  • +A -A

    هەولێر-INA
    فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەران دوای کۆبوونەوەی ئەمڕۆ شەممە لەگەڵ مسعود بارزانی ڕاگەیەنراوێکی بڵاو کردۆتەوە.
    لە ڕاگەیەنراوەکەی فراکسیۆنی پارتی كە كۆپییەكی دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە تێیدا هاتووە کە لە میانی کۆبوونەوەکە چەند پرسێک تاوتوێ کران  و سەرۆکی پارتی دیموکراتی كوردستان بە گشتی باسی پێشهاتە سیاسییەكانی عێراقی و پێشهاتەکانی ئەم دواییە کرد، دوای دەستلەکارکێشانەوەی ئەندامانی سەدر لە ئەنجوومەنی نوێنەران.
    لە ڕاگەیاندراوێكدا ئەوەش هاتوور جه‌ختی كراوەتەوە‌ گۆڕانکارییە سیاسیەکان و هاوکێشەکان ھەر چۆنێک بن ئێمە خاوەنی دۆزێکی ڕەواین و پێمانوایە کە دەبێ گرفتەکان لە ڕێگەی پابەندبوون بە دەستوور و ڕەچاوکردنی ھەر سێ پڕەنسیپی شەراکەت و تەوافوق و تەوازن چارەسەر بکرێت و ئەم پڕەنسیپانە دەبێ لەسەر کاری حکوومەتی داھاتوو و ھەموو کوتلە سیاسیەکان ڕەنگبداتەوە.
    فراکسیۆنی پارتی لە ڕاگەیەنراوەکە دووپاتی کردەوە کە پارتی دیموکراتی کوردستان پێداگیرە لەسەر کاندیدەکەیان بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار، هەروەها دانووستانەکانیان لەگەڵ لایەنەکانی دیکە دوای کۆتاییهاتنی پشووی جەژنی قوربان دەست پێ دەکات.