ئەنجوومەنی وەزیران سێ ملیار دینار بۆ پڕكردنەوەی كورتهێنانی مووچە لە دیوانی وەزارەتی ناوخۆ تەرخان دەكات

سیاسی
  • 2-07-2022, 19:07
  • +A -A

    بەغدا – INA 
    ئەمڕۆ شەممە، ئەركان شەێبانی وەزیری گەیاندن ئەوەی پشتڕاستی كردەوە كە ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا نرخی سووتەمەنی دابینكردنی موەلیدەكان بە 250 دینار بۆ هەر لیترێك پەسەند بكرێت.
    شێبانی لە كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەی هەفتانەی ئەنجوومەنی وەزیراندا كە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی ئامادەی كردبوو، رایگەیاند، "مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران دوای لە هەموو وەزارەتەكان كرد كە بەشداربن سەرخستنی كەنداو 25 لە بەسرە ".
     ئاماژەی بەوەدا كە "ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاریدا نرخی سووتەمەنی دابینكردنی موەلیدەكان بە (250) دینار بۆ هەر لیترێك پەسەند بكرێت." و بڕیاریدا بڕی ئەو سووتەمەنیانەی بۆ خاوەن مۆلیدە ئەهلییەكان دابین دەكرێت زیاد بكرێت.
    ئاماژەی بەوەشكرد، "ئەنجومەن بڕیاریدا فرۆشگاكانی فرۆشتنی گاز لە پارێزگاكان بە نرخی فەرمی بۆ خاوەن مۆلیدە ئەهلییەكان بكرێتەوە، ئەمە جگە لە تۆماركردنی مۆلیدە ئەهلییە تۆمارنەكراوەكان كە پشكی گاز دەیانگرێتەوە".
    ئاماژەی بەوەشكرد، "ئەنجومەنی وەزیران سێ ملیار دیناری تەرخانكردووە بۆ پڕكردنەوەی كورتهێنانی مووچە لە دیوانی وەزارەتی ناوخۆ"، ئاماژەی بەوەشكردووە، "ئەنجومەنەكە دەنگی لەسەر چوارەمین راپۆرتی ساڵانەی ئەنجومەنی بەرەنگاربوونەوەی سپیكردنەوەی پارە داوە".
    و ئاماژەی بەوەشكرد، "عێراق پێشكەوتنی گەورەی لە بواری بەرەنگاربوونەوەی سپیكردنەوەی پارەدا بەدەستهێناوە"، ئاماژەی بەوەشكردووە، "ئەنجومەنی وەزیران رێنمایی پارێزگارەكانی كردووە دەستوەردان لە سیاسەتی كارپێكردنی دابەشكردنی ئاودا نەكەن".