ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی: تووشبوون ئاوڵەی مەیموون لەسەر ئاستی جیهان لە زیادبووندایە

جیهانی
  • 28-06-2022, 10:42
  • +A -A

    بەدواداچون/ INA
    ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاندووە کە زیاتر لە سێ هەزار و ٤٠٠ حاڵەتی تووشبوون بە ئاوڵەی مەیموون ئاگادارکراونەتەوە و کەسێکیش گیانی لەدەستداوە کە زۆربەیان خەڵکی ئەوروپان.
     ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاندووە، لە ١٧ی حوزەیرانەوە تا ئێستا هەزار و ٣١٠ حاڵەتی نوێی تووشبوون تۆمارکراوە و هەشت وڵاتی نوێی تووشبوون تێیدا بە نەخۆشی ئاوڵەی مەیموون تۆمارکراوە.
     ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی شەممەی ڕابردوو ڕایگەیاندبوو کە نەخۆشی ئاوڵەی مەیموون هێشتا نەگەیشتووەتە دۆخی فریاگوزاری تەندروستی جیهانی، هەرچەندە بەڕێوەبەری گشتی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی "تێدرۆس ئەدهانۆم گیبریسۆس " ڕایگەیاندووە کە زۆر نیگەرانە لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە.
     سەرچاوە: سکای نیوز