وەزارەتی تەندروستی 12 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە پەتای کۆلێرای راگەیاند

ناوخۆ
  • 27-06-2022, 21:40
  • +A -A

    بەغداد/ INA 
    ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی تەندروستی تۆمارکردنی 12 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆلێرا لە عێراق راگەیاند.
    لەوبارەیەوە "سەیف ئەلبەدر " وتەبێژی وەزارەتەکە،لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی ئەلعێراقیە نیوز ، کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) روماڵی کردوە ، رایگەیاندوە کە دامەزراوەکانی تەندروستی لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا 12 حاڵەتی نوێی تووشبوونیان بە کۆلێرا تۆمارکردووە" ئاماژەی بەوەشکردووە"هەشت لەو توشبوانە لە بەشی رەسافەی بەغدا تۆمار کراون. 
     راشیگەیاند"کە كۆی گشتی توشبووان بە پەتای كۆلێرا بۆ 59 كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه‌.
     سەبارەت بەژمارەی توشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا" ئەلبەدر" وتی"هێشتا جددیەتی شەپۆلی پەتاکە دیارینەکراوە . 
    ھاوکات پێشنیاریشیکرد کە ڕێوشوێنی خۆپارێزی پەیڕەو بکرێت و ڤاکسین وەربگرن . 
     ئاشکراشیکرد کە لە ئێستادا حاڵه‌تی پۆزەتیڤ لەنێو پشكنینەكاندا لە 20% تێدەپەڕێت.