بە ڕێژەی هەزار مێگاوات عێراق دەست دەكات بە بەرهەمهێنانی كارەبا لە وزەی خۆر

ئابوری
  • 26-06-2022, 13:24
  • +A -A

    بەغدا - INA - هێندرین مەكی

    ئەمڕۆ یەكشەممە، وەزارەتی كارەبا دەستپێكردنی كارەكانی بۆ بەرهەمهێنانی كارەبا لە وزەی خۆر بە ڕێژەی هەزار مێگاوات ڕاگەیاند، ئاماژەیە بۆ ئەوەی پڕۆژەكە لە چوار پارێزگادا دەبێت.
    ئەحمەد موسا، وتەبێژی وەزارەتی كارەبا بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند: "قەبارەی بەرهەمهێنان لەو گرێبەستەی لەگەڵ كۆمپانیای مەسدری ئیماراتی واژوو كراوە بۆ بەرهەمهێنانی كارەبا لە رێگەی وزەی خۆرەوە بریتییە لە ( 1000 مێگاوات)".
    ئاماژەی بەوەشكرد، "پێشتر وەزارەتی كارەبا واژۆی لەگەڵ كۆمپانیاكە كرد، و دوو رۆژ لەمەوبەر گرێبەستی راوێژكاری یاساییمان واژۆ كرد، ئەمەش دەبێتە دەستپێك بۆ ئەوەی دەست بە كارەكان بكرێت"، ئاماژەی بەوەشكرد، قۆناغی یەكەم وێستگەكان توانای (1000 مێگاوات)بەرهەمی دەبێت.
    ئاماژەی بەوەشكردووە، "وەزارەت لەگەڵ كۆمپانیاكە گفتوگۆی كردووە لەسەر تایبەتمەندییە تەكنیكییەكان كە پەسەند دەكرێن، بەدەستهێنانی توانای ئابووری، و سەقفی تەواوكردنی كارەكان، كە لە چوارچێوەی پلانی مامناوەندی وەزارەتەكەدا دەبێت، كە لە دوو ساڵەوە بۆ سێ ساڵ دەبێت".
    موسا ئاماژەی بەوەدا، "وەزارەتەكە بەهەمان شێوە ئازوی هەبوو بۆ هەمەچەشنكردنی بەرهەمهێنان بۆ چەند پارێزگایەك، لەوانە (نەینەوا، ئەنبار، زیقار، و میسان)"، ئاماژەی بەوەدا كە "دوای دانوستان، وەزارەتی كارەبا توانی نرخی باجەكە كەم بكاتەوە، و.پارچە زەوی بە هەماهەنگی لەگەڵ حكومەتە ناوخۆییەكان لە پارێزگاكان تەرخان كرا، لە ڕاستیدا دەبێت دەست بكەین بە كاركردن لەگەڵ ئەم كۆمپانیایە بۆ دروستكردنی وێستگەكان”.