هەوڵیكی حكومی هه‌یه‌ بۆ دروستكردنی مۆزەخانەی نەجەف

ناوخۆ
  • 26-06-2022, 11:04
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە، حەسەن نازم، وەزیری ڕۆشنبیری و ماجد وائلی پارێزگاری نەجەف، لە بارەی دروستكردنی مۆزەخانەیەك لە پارێزگاكە گفتوگۆیان كرد.
    لە راگەیەندراوێكی وەزیری ڕۆشنبیری كە كۆپییەكی دەستی ئاژانسی ھەواڵی عێراقی كەوتووە تێیدا، ئاماژە بەوە كراوە حەسەن نازم وەزیری رۆشنبیری و گەشتوگوزار و ئاسەوار، لەگەڵ پارێزگاری نەجەف، ماجد وائلی كۆبووەوە. هەردوولا گفتوگۆیان كرد لەسەر ھاوكاری كرد بەمەبەستی دروستكردنی مۆزەخانەیەك بۆ نەجەف لەسەر ئەو پارچە زەوییەی كە دیاریكراو بۆ وەزارەتی ڕۆشنبیری.
    لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە،  لە كۆبوونەوەكەدا باس لە هاوكاری بۆ پەرەپێدانی ژێرخانی پشكنینی شوێنەوارەكان كراوە، ئەمە جگە لە گفتوگۆكردن لەسەر پرۆژەیەكی گەورە بۆ ئاوەڕۆكانی نەجەف كە بە زەوییە شوێنەوارییەكاندا تێدەپەڕن. لە درێژەی قسەكانیدا وتی،  لە كۆبوونەوەكەدا باس لە پرۆژەكانی دیكەش كرا لە پارێزگاكە كە پێویستیان بە كاری هەڵكەندن هەیە بۆ ئەو زەوییانە، بەو پێیەی هاوكاری لەگەڵ پارێزگا دەكرێت بە مەبەستی بەدیهێنانیان . لای خۆیەوە قائیمقامی نەجەف پشتیوانی خۆی بۆ  ئەو دەزگا و فەرمانگانەی سەر بە وەزارەتی رۆشنبیری، وەك ماڵی رۆشنبیری لە نەجەف، پشكنینی شوێنەوارەكان، و بەشی گەشتوگوزار  پشتڕاست كردەوە. ئاماژەی بەوەشكردووە،  هاوكاری لەگەڵ دامودەزگاكانی وەزارەتی رۆشنبیری بەردەوامە بەمەبەستی بەدیهێنانی كارە هاوبەشەكان ، ئاماژەی بەوەدا  قایمقامیەت و وەزارەت بەیەكەوە كاردەكەن بۆ دروستكردنی كارێكی رۆشنبیری شایستەی رۆشنبیری شارەكە و مێژووی رۆشنبیری . شاری نەجەف.