وەزارەتی پەروەردە شێوازی وەرگرتنی مۆڵەتی خوێندن بۆ تەواوکردنی "بەکالۆریۆس" ڕادەگەیەنێت

ناوخۆ
  • 23-06-2022, 13:40
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ پێنج شەممە، وەزارەتی پەروەردە شێوازی وەرگرتنی مۆڵەتی  بۆ تەواوکردنی خوێندنی بەکالۆریۆس بۆ (مامۆستایان)ڕاگەیاند.
     وەزارەتەکە، لە ڕاگەیەندراوێکدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتووە ئاشکرایکردوە کە ، "میکانیزمی پێشکەشکردنەکە بریتییە لە داخڵکردنی زانیارییەکانی ئەو مامۆستایەی کە ئارەزووی وەرگرتنی مۆڵەتی خوێندن دەکات لە ڕێگەی بەڕێوەبەرایەتی مۆڵەتی خوێندن لە وەزارەت.
    روونیشیکردۆتەوە ، کە لە ڕێگەی بەشی مامۆستایانەوە داواکار دەچێتە ناو کەناڵەکەوە و هەندێک لە زانیارییەکانی خۆی داخڵ دەکات، بۆ پشتڕاستکردنەوەی زانیارییەکانی کە لەلایەن ئێمەوە داخڵ کراوە، و لە ئەگەری هەڵەیەک لە زانیارییەکان، مامۆستاکە پێداچوونەوە بە بەڕێوەبەرایەتییەکەمان دەکات لە (پەیوەندییە رۆشنبیرییەکان / موڵەتی سەرەتایی) بۆ دڵنیابون، لە ئەگەری دروستی زابیارییەکان بەبێ دەستێوەردانی وەزارەت و بەپێی پسپۆڕی پێویست دەچێتە ناو بژاردەکانیەوە.
      وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، "دواین وادە بۆ وەرگرتنی فۆڕمی کاندیدکردن کۆتایی  ڕۆژی دەوامی فەرمییە رۆژی (پێنجشەممە ٢٨ی تەمموزی ٢٠٢٢)، هەروەها هەر فۆڕمێک کە دوای ئەو بەروارە دیاریکراوە وەربگیرێت پشتگوێ دەخرێت.