کەشوهەوای عێراق.. زیادبوونی خۆڵبارین و دابەزینی پلەکانی گەرما لە هەفتەی داهاتوو

ناوخۆ
  • 23-06-2022, 12:17
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ پێنج شەممە، دەستەی کەشناسی، کەش وهەوای بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، کە پێشبینی دەکات هەفتەی داهاتوو تۆز و خۆڵبێت و پلەکانی گەرماش دەبەزین بەخۆیەوە ببینێت.
     لە راگەیەندراوێكی دەستەکەدا ، كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە، ئاماژە بەوە كراوە "كەش و هەوای وڵات بۆ سبەینێ هەینی، لە ناوچەکانی ناوەڕاست رۆژ و ساماڵ دەبێت ، ناوچەکانی باكووریش ئاسمان سامال و رۆژ دەبێت لەگەڵ هەندێك پارچە هەور.
    لە کاتێکدا کەشوهەوای بەشەکانی باشوور تۆزاوی دەبێت و پاشان دەگۆڕێت بۆ رۆژ و ساماڵ.
    با لە باکووری ڕۆژئاوا بە خێرایی مامناوەند لە (20-30) کم/لە کاتژمێرێکدا بوو ، لە ناوچەی ناوەڕاست، لە کاتێکدا لە باکووری ڕۆژئاوا سووک دەبێت بۆ خێرایی مامناوەند (10-20) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا .
    لە ناوچەکانی باکور و باشووریش ، پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبنەوە لە چاو ڕۆژی پێشوو لە بەشی ناوەڕاست و باشوور هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت لە بەشی باکووری وڵات.
     لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، "كەش و هەوای رۆژی شەممە رۆژ و ساماڵ دەبێت، هەروەها با بەرەو باشووری رۆژهەڵات سووك دەبێت، بە خێرایی (20-30) كم/لە كاتژمێرێکدا، هەروەها پلەكانی گەرما كەمێك بەرز دەبنەوە بە بەراورد بە رۆژی پێشوو لەسەرتاسەری وڵات".
     ھەروەک راگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە  کە ڕۆژی یەکشەممە، کەش وهەوا ساماڵ و رۆژ دەبێت کە چەند پەڵە ھەورێک و بایەکی مامناوەندی لەگەڵ دەبێت بۆ باکووری ڕۆژئاوا،ھاوکات خێرایی با کە (٢٠-٣٠) کم/ لە کاتژمێرێژدا دەبێت ، کە پێشبینی دەکرێت ببێتە هۆی زیادبوونی تۆز، و پلەکانی گەرماش  کەمێک دادەبەزێت لە چاو ڕۆژانی پێشوو .
     کەش و هەوای وڵات بۆ دووشەممەی داهاتووش ئاسمان ساماڵ و  رۆژ دەبێت  لەگەڵ هەندێک پەڵە هەور، هەروەها بایەکی  مامناوەند لە باکووری ڕۆژئاوا بە خێرایی (٢٠-٣٠) کم/لە کاتژمێرێکدا دەبیت کە دەبێتە هۆی زیادبوونی تۆز و خۆڵ ، پلەکانی گەرماش نزیک دەبنەوە بۆ ڕۆژی پێشوو لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکوور ھەروەھا لەباشوریش کەمتر دەبێتەوە لە رۆژانی پێشوو.
    لە خوارەوە خشتەی کەش و هەوا و پلەکانی گەرما بۆ سبەینێ هەینی و ڕۆژانی داهاتوو خراوەتەروو:-