کەش و ھەوا هەڕەشە لە بەناوبانگترین چیاکانی جیهان دەکات

هەمەڕەنگ
  • 21-06-2022, 16:36
  • +A -A

    بەدواداچون - INA 
    لەناو ئەو مەترسیانەی کە ڕووبەڕووی جیهان دەبێتەوە بەهۆی گۆڕانی کەش وهەوا، توێژینەوەیەکی نوێ هۆشداری دەدات لەوەی کە ڕەنگە ژمارەی ئەو ڕۆژانەی کە بەفر بەرزاییەکانی "ئەلب" دادەپۆشێت بۆ نیوە ئەو بەفر بارینە کەم ببێتەوە، ئەگەر ڕێوشوێنی پێویست بۆ کەمکردنەوەی نەگیرێتەبەر.
     توێژەران ئاماژەیان بەوەشکردووە، وڵاتانی باشووری "ئەلب" لەوانەش بەشێک لە فەرەنسا، ئیتاڵیا و سلۆڤینیا، کاریگەرییان لەسەر دەبێت ئەگەر هەوڵی کەمکردنەوەی دەردانی گازی ژەهراوی نەدەن کە بۆتە هۆی گۆڕانی کەشوهەوا و هەڕەشە لەسەر کەش و ھەوای جیهان . 
     توێژینەوەکە روونیشیکردۆتەوە کە ئەگەر پلەی گەرمی هەسارەکە ٤-٥ پلەی سەدی بەرزببێتەوە، سلۆڤینیا ساڵانە ٥٤ ڕۆژ بەفر لەدەست بدات بە بەرزی ١٥٠٠ مەتر، فەرەنساش ١١٦ ڕۆژ بەفر لەدەست دەدات لە بەرزی ٣٥٠٠ مەتر.
     پسپۆڕان ئاشکراشیانکرد كه‌ له‌ده‌ستدانی به‌فر هه‌ڕه‌شه‌ له‌سه‌ر سروشت ده‌كات، چونكه‌ ده‌بێته‌ هۆی گه‌رمبوونی زیاتر و كاریگه‌ری له‌سه‌ر پراكتیزه‌كانی خلیسكان و كه‌مكردنه‌وه‌ی وه‌رزی گه‌شتیاران بۆ ناوچه‌كه‌ ھەیە . 
     لەوبارەیەوە "مایکل ماتیۆ"نووسەری سەرەکی توێژینەوەکە لە پەیمانگای توێژینەوەی " یۆراک ریسیرشس" لە ئیتاڵیا دەڵێت: "چاوەڕوانی کەمبوونەوەی ڕووپۆشی بەفرم دەکرد، بەڵام گۆڕانکارییەکان لە ژێر سیناریۆی بەهێزی گەرمبوونی بەفردا لە چاوەڕوانییەکان زیاتر بوون. 
     ئەو توێژەرە ھۆشداریش دەدات کە ئەگەر ڕێوشوێنی پێویست نەگیرێتەبەر بۆ کەمکردنەوەی دەردانی گازی گەرم کە دەبێتە هۆی گەرمبوونی جیهان، وڵاتانی باکووری "ئەلب " لەو مەترسییە بێبەری نابن.
     ھەر بەپێ بەدواداچون شوێنەکانی خلیسکێنەی سەر بەفر لە بەرزاییە نزمەکان لە بەرزاییەکانی "ئەلب" لە ئێستاوە بەهۆی کاریگەرییەکانی گەرمبوونی ئێستای جیهان ڕوو لە بەفری دەستکرد دەکەن، بۆ ئەوەی وەرزێکی ١٠٠ ڕۆژە کراوە بن، زۆربەیان ڕوو لە بەفری دەستکرد دەکەن بۆ ئەوەی بەردەوام بن.
     ھاوکات تەنها لە بەرزاییەکانی "ئەلب" لە ئیتاڵیا، نزیکەی ٢٠٠ هاوینەهەوار ناچار بوون دابخرێن، بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی.
     
     سەرچاوە: سکای نیوز