هیندستان بڕێکی زۆر خەڵوزی ڕووسی دەکڕێت

جیهانی
  • 21-06-2022, 13:31
  • +A -A

    بەدواداچون- INA 
    میدیاکان بڵاویانکردەوە، کە کۆمپانیای پۆڵای هیندی "تاتا ستیل" لە نیوەی دووەمی مانگی ئایاری ڕابردوودا ٧٥ هەزار تۆن خەڵوزی ڕووسی هاوردە کردووە و ئەمەش لە کاتێکدایە کە هیندستان کڕینی سەرچاوەکانی وزەی ڕووسیا زیاد دەکات.
     میدیاکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە ئەو بڕە زۆرەی خەڵوزی ڕووسی کڕدراوە دوای ئەوەی کۆمپانیا هیندییەکە لە سەرەتای مانگی ئایاری ٢٠٢٢دا کۆتایی هێنانی بە کڕینی خەڵوزی ڕووسی ڕاگەیاند ، لەئەنجامی ئەو نادڵنیاییەی کە بەھۆی سزا نێودەوڵەتییەکانی سەر ڕووسیا دروست بووە.
     وتەبێژی کۆمپانیای "تاتا ستیل" لە لێدوانێکدا روونیکردۆتەوە کە ، "گرێبەستەکانی ئەم هاوردەکردنانە پێش ئەوەی کۆمپانیاکە پچڕانی پەیوەندییە بازرگانییەکانی لەگەڵ ڕووسیا ڕابگەیەنێت، ئەنجامدراون. 
     ھاوکات پێشتر میدیاکان ئاشکرایان کردبوو کە کڕینی نەوت و خەڵوز لەلایەن هیندستانەوە لە چەند هەفتەی رابردوودا بەرزبووەتەوە، سەرەڕای سزاکانی رۆژئاوا بۆ سەر مۆسکۆ، ئەمەش لەژێر رۆشنایی ئەو نرخە سەرنجڕاکێشانەی کە بازرگانانی رووسیا پێشکەشی دەکەن.
     
     سەرچاوە: ئەمرۆی رووسیا