هونەرمەند محەمەد ئەربیلی كۆچی دوایی كرد

هونەر
  • 20-06-2022, 13:11
  • +A -A

    هەولێر - INA
    بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر ئەمڕۆ دووشەممە، كۆچی دوایی هونەرمەند محەمەد ئەحمەد ئەربیلی راگەیاند.
    بەڕێوەبەرایەتیەكە لە پرسەنامەیەكدا دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: بەناوی بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر، سەرەخۆشی لە خۆمان و تەواوی هونەرمەندان و كەسوكاری هونەرمەند (محەمەد ئەحمەد ئەربیلی) دەكەین، كە ئەمڕۆ دووشەممە لە نەخۆشخانە بە نەخۆشی كۆچی دوایی كرد.
    ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە: محەمەد ئەربیلی خزمەتێكی زۆری بە هونەری گۆرانی و مەقامات كرد و جێپەنجەی بەسەر هونەری كوردیدا دەمێنێتەوە، خوای گەورە بیخاتە ناو رەحمەتەكانی خۆی و ئارامی بە تەواوی ئازیزانی بدات.