وەزارەتی بازرگانی كارەكانی بەبازاڕكردنی گەنم لە ٣ شوێن لە پارێزگای سەڵاحەدین رادەگرێت

ناوخۆ
  • 16-06-2022, 18:25
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی بازرگانی ڕاگرتنی كارەكانی بەبازاڕكردنی گەنمی لە 3 شوێن لە پارێزگای سەڵاحەدین ڕاگەیاند.
    محەمەد حەنون كەریم بەڕێوەبەری گشتیی كۆمپانیای گشتی بۆ بازرگانی دانەوێڵە، ، لە راگەیندراوێكدا كە گەیشتووەتە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی، راگەیاند، "لیژنەی ناوەندی بۆ بەبازاڕكردنی گەنم لە كۆمپانیاكە بڕیاریدا پرۆسەی بەبازاڕكردنی گەنم لە سایلۆی شەرگات، كۆمەڵگای دانەوێڵەی بەیجی و سایلۆی تكریت، لە كۆتایی دەوامی فەرمی ڕۆژی پێنجشەممەوە دەست پێدەكات، كاتێك گەیاندن دەبێت لە چوارچێوەی چالاكییەكانی ڕۆژانەی لق وشوێنەكان.
    ئاماژەی بەوەشكردووە، "بڕیاری ڕاگرتنەكە لە ئەنجامی دابەزینی ڕێژەیی ڕێژەی بەبازاڕكردنی ڕۆژانەی بڕی گەنمی وەرگیراو لە شوێنە ئاماژەپێكراوەكاندا هاتووە."