لە بەندەری ئوم قەسری ناوەراست دەست بەسەر 5 كۆنتێنەری كەرەستەدا گیرا كە هاوردەكردنیان قەدەغەكراوە

ناوخۆ
  • 15-06-2022, 15:23
  • +A -A

    بەغدا- INA-
    ئەمڕۆ چوارشەممە دەستەی بەندەرەكانی سنوور دەستبەسەرداگرتنی 5 كۆنتێنەری كەرەستەی قەدەغەكراوی هاوردەكردنی لە بەندەری ئوم قەسری ناوەراست راگەیاند.
    دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا كە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند كە توانیویەتی بە هەوڵ و بەدواداچوونی ورد بۆ سەرجەم كاڵاكان لە بەندەری ئوم قسری ناوەراتس، و لە ڕێگەی سەرچاوە و زانیارییەكانی خۆمانەوە ، ئاڵوگۆڕكردن لەگەڵ دەزگای هەواڵگری نیشتمانی، پێنج كۆنتێنەری تێدابوو (مادەی شەربەتی نێرگەلە قەدەغەكراوە لە هاوردەكردن) دەستیان بەسەردا گیرا بە پێشێلكردنی بەپێی مەرج و كۆنترۆڵەكانی هاوردەكردن، و تێپەڕاندنی ماوەی یاسایی ڕێگەی پێدراوە بۆ ئەوەی لە بەندەرەكەدا بمێنێتەوە بەبێ ئەوەی ڕاوێژ بە لایەنە پەیوەندیدارەكان بكات.
    ئاماژەی بەوەشكرد ڕێكخستنی ڕاپۆرتێكی بنەڕەتی دەستگیركردن و ڕەوانەكردنی بۆ بنكەی پۆلیسی گومرگی ئوم قەسری ناوەراست بۆ ئەوەی بابەتەكە بخاتە بەردەم دادوەری لێكۆڵینەوە بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی گونجاو بگرێتەبەر.