ئەمڕۆ لە یاری کلاسیکۆ جام دا زەورا و جەویە بەیێک دەگەن

وەرزش
  • 13-06-2022, 10:53
  • +A -A

    بەغداد _INA
    هاندەرانی تۆپی پێی عێراق چاویان لەیاریگای نێودەوڵەتی شەعبە کە میوانداری کلاسیکۆی عێراق دەکات لەنێوان هەردوو یانەی زەورا وجەویە لە کاتژمێر 8 ی پاشنیوەڕۆ. ئەمڕۆی دووشەممە لە قۆناغی 8 جامی عێراق دا.
    هەردوو یانە بەدوای بردنەوە دەگەرێن بۆ بە دەست خستنی پلێتێکی قۆناغی چۆار گۆشەی زێرین.
    لەم یاریە دا یانەی زەورا جاوی لەسەر ئەنجامدانی یاریەکی نایابە تا بتوانێت سەرکەوتن توماربکەت و خۆی بگەیێنێتە چۆار گۆشەی زێرین ،زەورا کە خاون زۆرترین نازناوە لەم جامەدا کە ژمارەیان 16 نازناوە.
    لەلایەن خۆیەوە یانەی جەویە دەیەوێت سەرکەوتن لە سەر کێبرکێیە سەرەکیەکەی لەم جامە بەدەست بێنێت و دلی هاندەرانی جارێکی تر خۆش بکاتەوە دوای ئەو ئەنجامە خراپانەی ئەم دوایانە.
    ئەمڕۆ لە هەمان قۆناغ دا یانەی هەولێر دەبێتە مێوانی یانەی کەرخ و یانەی مەسافی دەبێتە مێوانی یانەی زاخۆ.