سەندیكای دەرمانسازان میكانیزمی لەناوبردنی دەرمان و داخستنی ناوەندە بێ مۆڵەتەكان ڕوون دەكاتەوە

ناوخۆ
  • 12-06-2022, 19:08
  • +A -A

    بەغدا - INA-ئامنە ئەلسەلامی
    ئەمڕۆ یەكشەممە سەندیكای دەرمانسازان میكانیزمی جێبەجێكردنی پلانی پشكنینی بۆ ناوەند و دامەزراوە تەندروستییەكان ڕاگەیاند.
    مەحمود شاكر سكرتێری سەندیكای دەرمانسازان بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) راگەیاند : ڕۆژانە هەڵمەتەكانی پشكنین لەسەر دامودەزگا تەندروستیەكان بەردەوامن، بە هاوكاری لەگەڵ بەشی پشكنین لە وەزارەتی تەندروستی، هەروەك بەشی پشكنین دەرچووە كە فەرمانە فەرمییەكان بۆ سەرجەم بەشەكانی بۆ پشكنینی دامەزراوە تەندروستییە تایبەتەكان كە لەلایەن پێش سەندیكای دەرمانسازانی عێراقەوە پەسەندكراون بۆ بارەگای گشتی، جا ئۆفیسێك بێت، فرۆشگایەك بێت، یان دەرمانخانەیەك بێت.
    ئاماژەی بەوەشكرد پرۆسەی پشكنین لەلایەن وەزارەتی تەندروستی یاخود بەشەكانی سەر بە بە هاوكاری لەگەڵ سندیكای دەرمانسازان و بەپێی ناوچە جوگرافیەكان ئەنجام دەدرێت، هەروەها هیچ بەشدارییەك لەگەڵ هیچ ئاسایشێك بۆ دامودەزگا مۆڵەتپێدراوەكان نییە مەگەر فەرمانی دادوەری هەبێت بۆ گەڕان بەدوای ئەم دامەزراوە پەیوەندیدارانەدا.
    شاكر روونیكردەوە ئەو دەرمانانەی كە ماوەیان بەسەرچووە یاخود پشكنینیان بۆ نەكراوە، یاخود لە وەزارەتی تەندروستی تۆمار نەكراوە، بە نوسراوی فەرمی ئاراستەی پشكنین دەكرێت بەمەبەستی وەرگرتنی رەزامەندی وەزیر بۆ لەناوبردنی.
    ئاماژەی بەوەشكرد میكانیزمی ئەو پلانەی كە وەزارەتی تەندروستی و سەندیكای دەرمانسازان بە هاوكاری وەزارەتی ناوخۆ پەیڕەویان كردووە بۆ سنوورداركردنی بڵاوبوونەوەی سەنتەرە ساختە بێ مۆڵەتەكان، بریتییە لە ئەنجامدانی پرۆسەی پشكنین لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە و بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی تاوانە ڕێكخراوەكان، لەگەڵ فەرمانێكی دادوەری بۆ ئەو مەبەستە، و یاوەری نوێنەری بەشی پشكنین، وەك دەرمانسازێك یان سندیكاتێكی دەرمانسازان.