عەبدوڵڵا : داوا دەكات بڕە پارەیەك تەرخان بكرێت بۆ یەكەی نیشتەجێبوون بۆ كەسوكاری شەهیدان

سیاسی
  • 8-06-2022, 13:26
  • +A -A

    بەغداINA - 
    ئەمڕۆ چوارشەممە شاخوان عەبدوڵڵا جێگری سەرۆكی پەرلەمان داوای تەرخانكردنی بودجە بۆ پاڵپشتی بەپەلە بۆ دروستكردنی یەكەكانی نیشتەجێبوون بۆ كەسوكاری شەهیدان كرد.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لە ڕاگەیەندراوێكدا كە کۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتەوە ڕایگەیاندووە : لە پێزانینی قوربانیدانی گەورە و باوەڕبوون بە گرنگیی خەمخۆری كەسوكاری شەهیدان و دەستەبەركردنی ژیانێكی شایستە بۆ ئەوان، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق شاخوان عەبدوڵڵا ئەحمەد، ئەمڕۆ داوای لە لیژنەی دارایی پەرلەمان كرد بۆ تەرخانكردنی بڕە پارەیەك لە یاسای پێشنیاركراوی پاڵپشتی فریاگوزاری بۆ ئاسایشی خۆراك و گەشەپێدان بۆ دروستكردنی یەكەكانی نیشتەجێبوون بۆ كەسوكاری شەهیدان لە سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگە و حەشدی شەعبی و دەزگا ئەمنییەكان كە ئازایانە لە دژی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش شەڕیان كرد.
    لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : جێگری سەرۆكی ئەنجومەن رێنمایی كردووە لە نوسراوێكی فەرمی بەپەلەدا، لیژنەی دارایی پەرلەمان بۆ تەرخانكردنی بودجە بۆ دروستكردنی یەكەی نیشتەجێبوون بۆ كەسوكاری شەهیدان لەلایەن(2000) یەكەی نیشتەجێبوون لە هەریەك لە پارێزگاكانی عێراق، لە تەرخانكردنی دارایی بۆ پەرەپێدانی پارێزگا و هەرێمەكان لە یاسا پێشنیار كراوەكەدا.
    عەبدوڵڵاجەختی كردۆتەوە بەپێی بەیاننامەكە پێویستی ئاراستەكردنی ئەو بڕە پارانە بۆ دابینكردنی خانوو بۆ كەسوكاری شەهیدان و بۆ پاراستنی پارەی گشتی و دڵنیابوون لەوەی بەفیڕۆ نەچێت یان بۆ لایەنی ناپێویست خەرج نەكرێت.