نەجەفی پیرۆز_INA_حەیدەر فەرمان
ڕۆژی سێشەممە ئاگرێکی گەورە لە کۆگایێکی بازرگانی لە پارێزگای نەجەف کەوتەوە.
پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراق (INA) ڕایگەیاند" ئەمڕۆ ئاگرێکی گەورە لە عەمبارێکی کەرەستەی کارەبایی لە گەڕەکی عەدەنی سەر بە پارێزگای نەجەف کەوتەوە و زیانی مادیی لێکەوتووەتەوە"
وتیشی: "تا ئێستا هۆکاری ئاگرەکە نەزانراوە".
شێخ نەعیم قاسم: شکست بە قەوارەی زایۆنیستی دەهێنین