دەستەی دەستپاكی بەڕێوەبەرێكی گشتی لە سەڵاحدین بانگێشت دەكات، لە پاشخانی بەفیڕۆدانی ٧ ملیار دینار

ناوخۆ
  • 5-06-2022, 11:26
  • +A -A

    بەغدا –INA
     ئەمڕۆ یەكشەممە، دەستەی دەستپاكی فیدراڵی، دەركردنی فەرمانی بانگێشتكردنی بەڕێوەبەری گشتی پێشووی فەرمانگەی تەندروستی لە پارێزگای سەڵاحدین راگەیاند، لە پاشخانی حاڵەتێكی بەهەدەردانی پارەی گشتی، كە بڕەكەی زیاتر بوو لە 7 ملیار دینار.
     لە راگەیندراوێكدا كە لەلایەن بەشی لێكۆڵینەوەكانی دەستەكە هاتووە، كە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ، ئاماژە بەوە كراوە "ئەو فەرمانەی كە لەلایەن دادگای لێكۆڵینەوەی سەڵاحەدین دەرچووە، كە تایبەتە بە پرسەكانی دەستپاكی، سەبارەت بە دامەزراندنی بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتی تەندروستی لە سەڵاحەدین پێشتر، ئاماژەی بەوەدابوو كە تۆمەتبارەكان بەڕێژەیەكی زۆر دامودەزگا تەندروستییەكانی ناو پارێزگاكەیان دابینكردووە، ژمارەیەكی زۆر ئامێری (ماسك سێپاپ) دەمامكی دەموچاو". 
    لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، "بەهای ئەو ئامێرانە گەیشتووەتە (7,238,400,000) دینار"، ئاماژە بەوەشكراوە، "ئەو ئامێرانە لەكاتێكدا كە زیادەیان تێدانەبوو، بەهۆی نەبوونی پێویستی راستەقینەیان بۆیان، ئەمەش بووەتە هۆی بەهەدەردانی پارەی گشتی". وە جەختی لەوە كردەوە، "فەرمانی بانگێشتكردنی كارمەند كە لەلایەن دادگای لێكۆڵینەوەی سەڵاحەدین دەرچووە، كە تایبەتمەندە لە پرسەكانی دەستپاكی، لەسەر بنەمای بڕگەكانی مادەی ٣٤٠ی یاسای سزادان بووە".