یەكەمین كاروانی حاجیان گەیشتنە سعودیە دوای ئەوەی لە ساڵی ٢٠١٩وە ئەم مەراسیمە وەستێندرا

جیهانی
  • 4-06-2022, 14:21
  • +A -A

    پێداچوونەوەی_INA
    ئاژانسی هەواڵی سعودیە بڵاویكردەوە، یەكەم گەشتی زیارەتكارانی حەجی ئەمساڵ گەیشتوونەتە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی شازادە محەمەد بن عەبدولعەزیز لە مەدینە، كە لە ئەندەنوسیا هاتوون.
    روونیشیكردەوە، ئەو 358 زیارەتكارە بە فڕۆكەكە گەیشتوون، لەوێش لەلایەن جێگری سكرتێری وەزارەتی كاروباری حەج و عەمرە  لێكرا .
    ئاماژەی بەوەشكردووە، "كاتێك زیارەتكاران گەیشتنە دەرگای فڕۆكەخانە، بە چەپكە گوڵ، خواردنی جۆراوجۆری خورما، جگە لە پاكێجی ئاوی زەمزەم پێشوازییان لێكرا".
     
    سەرچاوە: ئاژانسی هەواڵی سعودیە