بایدن: ئێمە مووشەكێك بۆ ئۆكرانیا دابین ناكەین كە مەودایەك بتوانێت بگاتە خاكی ڕووسیا

جیهانی
  • 30-05-2022, 20:19
  • +A -A

     بەدواداچوون   - INA 
    ئەمڕۆ دووشەممە، جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا پشتڕاستی كردەوە كە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا ئەو مووشەكانە نادات بە ئۆكرانیا كە ئەگەری هەیە بگاتە خاكی ڕووسیا.
    بایدن ئاماژەی بەوەشكردووە، "واشنتۆن بڕیار نادات مووشەكێك بۆ ئۆكرانیا دابین بكات كە دەتوانێت بگاتە قووڵایی خاكی ڕووسیا".
    ئەمڕۆ دووشەممە، دیمتری مێدڤێدێڤ، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕووسیا، ئاشكراركرد كە ڕاگەیاندنی بایدن بۆ پێنەدانی مووشەكەكانی كیێڤ كە بتوانێت بگاتە خاكی ڕووسیا، بڕیارێكی ژیرانەیە.