بەغداد/ـINA
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران محمد حلبوسی و جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی کۆماری ئەستۆنیا هانو بیفکور ئەمڕۆ ڕۆژی پێنجشەممە دەربارەی پەیوەندیە دووقۆڵیەکان گفتوگۆیان کرد.
نووسینگەی سەرۆکی پەرلەمان لەبەیاننامەیەکدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی حەلبوسی پێشوازیکرد لە جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەستۆنیا هانوبیفکور.
وتیشی هەردوولا لەم دیدارەدا باسیان لە پتەوکردنی پەیوەندیە دووقۆڵیەکان کرد لەنێوان عێڕاق و کۆماری ئەستۆنیا ولەهەمان کاتیشدا باسیان لە بارودۆخی سیاسی و پێشهاتە هەرێمی و نێودەوڵەتیەکان و ئاسەوارەکانی کرد لەسەر ئاستی جیهان.